ناحیەی کەندێناوە
ناحیەی کەندێناوە | |
|---|---|
| بە عەرەبی: ناحیة کندیناوة بە ئینگلیزی: Kandenawe Sub-District | |
نەخشەی قەزای مەخموور و ناحیەکانی و ناحیەکانی دەورووبەری | |
![]() ناحیەی کەندێناوە | |
| پۆتانەکان: 35°52′31″N 43°48′29″E / 35.87528°N 43.80801°Eپۆتانەکان: 35°52′31″N 43°48′29″E / 35.87528°N 43.80801°E | |
| وڵات | |
| ھەرێمی فێدراڵ | (ھەرێمی کوردستان) |
| پارێزگا | ھەولێر |
| قەزا | قەزای مەخموور |
| مەڵبەند | دیبەگە |
| ژمارەی گوندەکان | ١٦ |
| بوون بە ناحیە | ١٩٢٥ |
| بەرزایی | ٣٤٧ مەتر (١٬١٣٨ پێ) |
| بەرزترین بەرزایی | ٨٤٧ مەتر (٢٬٧٧٩ پێ) |
| نزمترین بەرزایی | ٢٨٠ مەتر (٩٢٠ پێ) |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| • ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
| وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناحیەی کەندێناوە ناحیەیەکە لە قەزای مەخموور لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی دیبەگەیە.[٢][٣]
ناو
[دەستکاری]وشەی کەندێناوە وشەیەکی لێکدراوە، (کەند + ناوە)، کەند بە واتای دۆڵ دێت، ناوە بە واتای ناوەڕاست، دەشتی کەندێناوە کەوتووەتە نێوان ھەردوو زنجیرە چیای (زورگەزراو) و (قەرەچوغ) کە بە دووھێڵی تەریب بەیەک درێژ بوونەتەوە. کەندیناوەڕاست، کەندیناوەند، کەندیناوە بە پێی کات بووەتە کەندێناوە.[٤]
جوگرافیا
[دەستکاری]ناحیەی کەندێناوە ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە ناحیەی گوێڕ.
- لە باشوورەوە ناحیەی سەرگەڕان.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی ناوەندی قەزای تەقتەق و ناحیەی شەمامک.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی ناوەندی قەزای مەخموور.[٥]
کەندێکی گەورەی بە ناوەڕاستدا درێژ دەبێتەوە کە دوو ئاراستە وەردەگرێت، بە درێژایی نزیکەی (٤٠)کم بەرە و زێی گچکە و درێژی نزیکەی (٢٠)کم بەرە و زێی گەورە، بۆیە بەو ناوچەیە گوتراوە کەندێناوە. لە ھەر گوندێک، ناوی تایبەت بەخۆی ھەیە بۆ ئەو دۆڵ و شیو و چەمە. وەکو کەندی گەورە: کەندی خڕە بەردان. کەندێ کفران. کەندێ بزن دزی... ھتد.
ئاووھەوای پتر گەرمەسێرە زستانی ساردە و بەھار و پایزی کورتن بەگشتی بارانی مامناوەندی یە. خاکەکەی (٩٥-١٠٠٪) بە کەڵکە بۆ کشتوکاڵ بەتایبەتی گەنم و جۆ و ماددەی ئۆرگانی باشە و کانیاوێکی زۆری لە ئاقارەکەی دا ھەیە.
مێژوو
[دەستکاری]- چەندان ئاسەواری کۆنی ھەیە و کەلوپەلی گڵکاری زۆری لێدۆزراوەتەوە، بەڵکو ئەشکەوتی گەورە و عاسی ھەیە و چەندان جار پشکێنراوە ئاسەوارەکانی کاولە کەنداڵ، غەرابەی شێخی چۆلی، کەندی حەمەجادری، گردی ئێسکان، واپیشان دەدەن مێژووی ئاوەدانیی ئەو ناوچەیە بگەڕێتەوە سەردەمی سۆمەرییەکان، پاشماوەی مەنجەران لە قەرەچوغ کە چەند ئاسەوارێکی قایمی سوپاییە دەگەرێنەوە بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان و ھێرشەکانی ئەسکەندەری مەزن، چەند مەزارێکیش ھەن وادەگەیەنن ئەو ناوچەیە بەربەرەکانی لەشکرەکانی ئیسلامی کردبێت و کوژراوەکان نزرگەیان بووەتە پیاوچاک و بەھاران خەڵک چ بۆ سەیران و چ بۆ زیارەتی سەردانیان دەکەن.
- لە بەرواری (١٩٢٨/٤/١٤) ناحیەی کەندێناوە لە سنووری قەزای مەخموور لە پارێزگای ھەولێر ھاتووەتە کایەوە و شارەدێی دیبەگە بووەتە ناوەندی و ھەموو دەزگا و فەرمانگەکانی پێویستی ئەو کاتی لێدەکرێتەوە، قشڵەی دیبەگە، کە بەرێوەبەرایەتی ناحیە و بنکەی پۆلیس بووە، قوتابخانە ساڵی ١٩٣٦ کراوەتەوە، شایانی باسە پێشتر لە ١٩٣١ قوتابخانە لە مزگەوتی دیبەگە بۆ یەکەمجار کراوەتەوە.
کارگێڕی
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە لە (١٧) گوند پێکھاتووە:[٦]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Sub-national HDI – Area Database – Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ http://krso.net/Default.aspx?page=article&id=836&l=3
- ↑ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ https://www.openstreetmap.org/relation/11073351#map=10/35.8679/44.0483
- ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
