قەزای بەحرکە
قەزای بەحرکە | |
|---|---|
نەخشەی پارێزگای ھەولێر | |
![]() قەزای بەحرکە | |
| وڵات | |
| ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
| پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
| مەڵبەند | بەحرکە |
| بوون بە قەزا | ٢٠٢٤ |
| دەسەڵات | |
| • قایمقام | تۆڵە مەھدی خۆشناو |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ١٬٢٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٩٢ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزترین بەرزایی | ٤٦٤ مەتر (١٬٥٢٢ پێ) |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| • ب پ م(٢٠١٧) | ٠،٧٥٨[١] بەرز · ٢٦مین |
| ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
قەزای بەحرکە (بە عەرەبی: قضاء بحرکة، بە ئینگلیزی: Bahrka District) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێر، ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی بەحرکەیە.[٢] [٣]
ناو
[دەستکاری]قەزای بەحرکە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارۆچکەی بەحرکەیە.
بەحرکە لەبەر ئەوەی شوێنی کانییەکە لە قوڵدا بووە و ئاوەکەی کۆکراوەتەوە لەوانەیە پانتاییەکی باشی داگیر کردبێت بە شێوەی نیمچە دەریاچەیەک (بحیرە) بوبێت ناویان لێناوە (بەحرۆکە) واتە بەحرێکی بچوک دواتر وشەکە سوانەوەی بەسەردا ھاتووە بووەتە (بەحرکە).[٤]
جوگرافیا
[دەستکاری]قەزای بەحرکە ھاوسنووری ئەم قەزایانەیە:
- لە باکوورەوە قەزای پیرمام.
- لە باشوورەوە قەزای ھەولێر.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای بنەسڵاوە.
- لە ڕۆژاواوە قەزای خەبات.[٥]
ئاو و ھەوای ئەم قەزایە لە ھاوین وشک و گەرمە، لە زستاندا باراناوی و ساردە، بەڵام لە بەھار و پاییز کەشێکی خۆش و مامناوەندی ھەیە، سامانی سرووشتی سەرەکی لەم دەڤەرە زەویە کشتوکاڵییە بە پیتەکەیەتی، بەم ھۆیەوە پیشەی خەڵکەکەی ھەر لە سەرەتایی سەدەی بیستەم بە کشتوکاڵ و ئاژەڵ بە خێوکردنەوە خەریکن، بە زۆری گەنم و جۆ و نیسک و نۆک چاندراوە بەم دواییەش کشتوکاڵی ھاوینەشی لێکراوە دوای ھەڵکەندنی بیرە ئیرتیوازییەکان.
مێژوو
[دەستکاری]- ناحیەی بەحرکە لە ساڵی (٢٠٠٣)دا، لە نێو سنووری قەزای ھەولێردا ھاتە کایەوە.
- بە پێی بەیانی ژمارە(١٦)ی ساڵی ٢٠٢٤ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرواری ١٥\١٠\٢٠٢٤دا بڕیاریدا بە ھێنانەکایەی قەزای بەحرکە لە پارێزگای ھەولێر. بە دابڕانی ناحیەی بەحرکە لە قەزای ھەولێر.[٦]
کارگێڕی
[دەستکاری]قەزای بەحرکە لە ناحیەی ناوەندی قەزای بەحرکە و (٢٦) گوند پێکھاتووە:[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
- ↑ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ https://www.openstreetmap.org/relation/11077977
- ↑ «بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
