دەریای تیمۆر
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |
| Timor Sea | |
|---|---|
دەریای تیمۆر لە ڤێسۆروو، تیمۆری ڕۆژھەڵات | |
Map | |
| پۆتانەکان | 10°S 127°E / 10°S 127°Eپۆتانەکان: 10°S 127°E / 10°S 127°E |
| جۆری | دەریا |
| ناوچەی ئاوڕێژ | |
| ڕووی ئاوەکە | ٦١٠٬٠٠٠ km2 (٢٤٠٬٠٠٠ sq mi) |
| مامناوەندی قووڵیەکەی | ٤٠٦ m (١٬٣٣٢ پێ) |
| ئەوپەڕی قووڵی | ٣٬٢٠٠ m (١٠٬٥٠٠ پێ) |
| دوورگەکان | دوورگەکانی تیوی دوورگەکانی ئەشمۆر و کارتیەر |
| کەند | دۆڵی تیمۆر |
| مۆڵگە | داروین |
دەریای تیمۆر (بە ئینگلیزی: Timor Sea) دەریایێکە لە بەشی کۆتایی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا کە لە باکوورەوە لەگەڵ دوورگەی تیمۆر، لە ڕۆژھەڵات، دەریای ئارافۆرا، لە باشوور ئوسترالیا و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ئۆقیانووسی ھیند ھاوسنوورە. شاری ئوسترالی داروین تەنیا شارێکی گرینگە کە کەناریەکانی دەریای تیمۆر لەخۆیدا جێدەکاتەوە. ئەم دەریایە ٤٨٠ کیلۆمەتر بڵاو بۆتەوە و پانتاییەکەی ٦١٠٬٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. قووڵترین بەشی ئەم دەریایە لە باکوورەکەی دایە و قووڵیەکی نزیک بە ٣٬٣٠٠ مەتری ھەیە.
زۆرێکی لە گەردەلوولە گەرمەسێریەکان لەم ناوچەیە سەرچاوە دەگرێ یان ھەر نەبێ پێیدا تێدەپەڕێ. دەریای تیمۆر نەو و گازێکی زۆر بوونی ھەیە. دەرھێنانی نەوت لەم ناوچەیە لە پرۆسە دایە و چەندین پڕۆژەی تر پێشنیار کراون و لە داھاتوو دا جێ بە جێ دەکرێن. ھەنووکە بە ھۆی بوونی ئەم سەرچاوە سرووشتیانە ناکۆکی لە نێوان وڵاتانی دەورووبەری دەریاکە دا بووةی ھەیە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]| ئەم «جوگرافیا» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |