close
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەریای بۆتنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 61°30′N 19°30′E / 61.500°N 19.500°E / 61.500; 19.500

Image
دەریای بۆتنی لە نێوان سوید و فینلاند.


دەریای بۆتنی (بە سوێدی: Bottenhavet و بە فینلاندی: Selkämeri) بەشی باشووری کەنداوی بۆتنی لە نێوان کەنارەکانی فینلاند لە ڕۆژھەڵات و سوید لە ڕۆژاوایە کە لە باکوور تاکوو دوورگەکانی ئۆلەند و کوارکن پان بووەتەوە و لقی باکووری دەریای باڵتیک و ێەک لەسەر پێنجی گشت پانتایی ئەم دەریایەی پێک ھێناوە. بەشی ڕۆژھەڵاتی دەریای بۆتنی، قووڵییەکی یەکسانی ھەیە و وردە وردە بە قووڵیەکەی زیاد دەبێت، بەڵام لە ڕۆژاوای دا بەش بەشە و لە پڕەوە قووڵییەکەی زیاد دەبێت. بەرز بوونی زەوی لە دەورووبەری ئەم دەریایە دا ڕووداوێکی ئاساییەو ھەر ێەک سەدە جاریک نزیکەی ٦٠ سانتیمەتر بە بەرزییەوە زیاد دەبێت، بەم شێوەیە وشکانی نوێ وەدی دێن و سرووشتەکەی تەنانەت لە درێژایی ێەک وەچە دا گۆڕانکاری تێدا درووست دەبێ.


سەرچاوەکان

[دەستکاری]