close
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەیالەتی بۆسنە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەیالەتی بۆسنە
ایالت بوسنھ
Eyālet-i Bōsnâ
Bosna Eyaleti
ئەیالەتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٥٨٠–١٨٦٧
Flag of ئەیالەتی بۆسنە
Flag
Image
ئەیالەتی بۆسنە لە ١٦٨٣
ناوەندبۆسنە سەرای (١٥٢٠–١٥٣٣)
بانجا لوکا
(١٥٥٣–١٦٣٩)
بۆسنە سەرای (١٦٣٩–١٦٩٩)
تراڤنیک
(١٦٩٩–١٨٣٢)
ژمارەی دانیشتووان 
 ١٧٣٢
٣٤٠,٠٠٠
 ١٧٨٧
٦٠٠,٠٠٠
مێژوو
مێژوو 
 دامەزراندن
١٥٨٠
 ھەڵوەشاندن
١٨٦٧
پێشوو
دواتر
Image سنجاقی بۆسنە
ویلایەتی بۆسنە Image
ئەمڕۆ بەشێک لەبۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا
کرواتیا
سڕبیا
مۆنتینیگرۆ

ئەیالەتی بۆسنە (بە تورکیی عوسمانی: ایالت بوسنە بە ڕۆمانی:Eyālet-i Bosna)[١] یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو.[٢] زۆربەیان لەسەر بنەمای خاکی دەوڵەتی ئێستای بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا دامەزراوە. پێش جەنگی گەورەی تورکیا، زۆربەی ناوچەکانی سلاڤۆنیا و لیکا و دالماتیای لە کرواتیای ئێستاشدا گرتبووەوە. ڕووبەرەکەی لە ساڵی ١٨٥٣دا ٥٢٥٣٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە بووە (٢٠٢٨١ میل چوارگۆشە).[٣]

پاشخان

[دەستکاری]

دوای لەسێدارەدانی (شا ستیڤن تۆماشێڤیچ) لە ساڵی ١٤٦٣، بەشی ناوەندی شانشینی بۆسنە گۆڕدرا بۆ سنجاقی بۆسنە. دوکایەتی ھەرزەگۆڤینا لە ساڵی ١٤٨٣ زیاد کرا.

مێژوو

[دەستکاری]

دامەزراندنی

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٥٨٠، (فەرھاد پاشا سۆکۆلۆڤیچ) بووە یەکەم حاکمی ئەیالەتی بۆسنە، بە ناوی بەیلەربەی (بە "پاشا"یش ناودەبرا). ئەیالەتی بۆسنە (یان پاشالوک) بریتی بوو لە سنجاقی بۆسنە (پارێزگای ناوەڕاست)، سنجاقی ھەرزەگۆڤینا، سنجاقی ڤیچیترینا، سنجاقی پریزرێن، سنجاقی کلیس، سنجاقی کرکا و سنجاقی پاکراچ.

شەڕەکانی عوسمانی لە ئەوروپا بە درێژایی ئەو ماوەیە بەردەوام بوون و ئەیالەتەکە لە ساڵی ١٦٨٣ گەیشتە لوتکەی خاکی خۆی.[٤]

Image
ئەیالەتی بۆسنە لە ساڵی ١٦٠٩دا

کەم بوونەوە

[دەستکاری]

شەڕی گەورەی تورکیا کە لە ساڵی ١٦٩٩ بە شکستی عوسمانی کۆتایی ھات، بووە ھۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی خاکی ئەیالەتەکە، ھەموو سنجاقەکانی سلاڤۆنی ("Požeški sandžak" و "Pakrački sandžak")، سنجاقەکانی لیکا و بەشێکی گەورەی کەنارەکانی دالماتیان لە سنجاقەکانی کلیسا و ھەرزەگۆڤینا لەدەستدا. ئەیالەتەکە سێ سنجاقی لەدەستدا و یەکێکیان سەرکوت کرد (سنجاقی بیھاچ): دوای پەیمانی کارلۆڤیتز، ئەیالەتەکە دابەزی بۆ چوار سنجاق (سێیان قەبارەیان کەم بووەوە) و دوانزە قیادە. پێش پەیمانی پاسارۆڤیتز ٢٨ قیادەی سەربازی دیکە پێکھێنران کە زیاتر لە نیوەیان بەدرێژایی سنوورەکە بوون. ئەم جۆرە ئیدارە سەربازییە چڕ و پڕە ھاوتا بوو لەگەڵ سنووری سەربازی نەمسا لە دیوەکەی تری ھەمان سنوور. لە ساڵی ١٧٠٣دا کورسی پاشا لە سارایێڤۆوە گواسترایەوە بۆ تراڤنیک، چونکە سارایێڤۆ لە شەڕدا بەھۆی ئاگرەوە لەناوچووبوو؛ تا ساڵی ١٨٥٠ گواسترایەوە بۆ سارایێڤۆ.[٥]

ڕاپەڕینی بۆسنە

[دەستکاری]
Image
حوسێن گراداشچێڤیچ لە ساڵی ١٨٣١ وەک حاکمی ئیالەتی بۆسنە ناسێندرا و لە ھەوڵێکدا بۆ دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی بۆسنە دژی عوسمانییەکان ڕاپەڕین.

لە سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمدا بۆسنە یەکێک بوو لە ئەیالەتە کەم گەشەسەندووەکان و ئۆتۆنۆمەکانی ئیمپراتۆریەتەکە. لە ساڵی ١٨٣١ قۆموتانی بۆسنی (حوسێن گراداشچێڤیچ) دوای ئەوەی لە ٢٠ی ژانویە تا ٥ی شوبات لە توزلا لەگەڵ ئەرستۆکراتی بۆسنی کۆبووەوە بۆ ئامادەکاری، دواجار تراڤنیکی داگیرکرد و داوای ئۆتۆنۆمی و کۆتایی ھاتنی چاکسازییە سەربازییەکانی بۆسنە کرد. لە کۆتاییدا بە ئیستغلالکردنی ڕکابەرییەکانی نێوان (بەی)ەکان و (قۆموتان)ەکان، وەزیرە گەورەکە سەرکەوتوو بوو لە جیاکردنەوەی ھێزەکانی ھەرسک کە (عەلی پاشا ڕیزڤانبێگۆڤیچ) سەرۆکایەتی دەکرد لە ھێزەکانی (گراداشچێڤیچ). ڕاپەڕینەکە تێکشکێنرا و لە ساڵی ١٨٣٣دا، ئەیالەتی ھەرسک لە بەشی باشووری ئەیالەتەی بۆسنە دروستکرا و وەک پاداشتێک بۆ بەشداریکردنی لە تێکشکاندنی ڕاپەڕینەکەدا بە (عەلی پاشا ڕیزڤانبێگۆڤیچ) درا. ئەم بوونە نوێیە تەنھا بۆ چەند ساڵێک بەردەوام بوو: دوای مردنی (عەلی پاشا ڕیزڤانبێگۆڤیچ)، دووبارە تێکەڵ بە ئەیالەتی بۆسنە بووەوە.[٦]

یەکێک بوو لە یەکەم ئەیالەتەکانی عوسمانی کە دوای چاکسازییەکی ئیداری لە ساڵی ١٨٦٥دا بوو بە ویلایەت و لە ساڵی (١٨٦٧)ەوە بوو بە ویلایەتی بۆسنە.[٧]

دابەشی کارگێڕی

[دەستکاری]
دابەشبوونی کارگێڕی ئیالێتەکانی بۆسنە پێش ساڵی ١٦٩٩ بەم شێوەیە بوو:[٨]
  1. سنجاقی بۆسنە (سنجاقی پاشا، سارایێڤۆ (سارابۆسنا))
  2. سنجاقی ھەرزەگۆڤینا (سنجاقی ھەرسک، مستار)
  3. سنجاقی زڤۆرنیک (سنجاقی ئیزڤۆرنیک، زڤۆرنیک)
  4. سنجاقی کرکا-لیکا (سنجاقی کرکا، کرکا-لیکا)
  5. سنجاقی کلیس (سنجاقی کیلیس، کلیس (کیلیس)، دوای ناوەڕاستی سەدەی ١٦ لیڤنۆ (ئیھلێڤنێ)[٩])
  6. پاکراچ-سێرنیکا (زاچێسنێ ئۆجاکلیگی، سێرنیک)
  7. سنجاکی بیھکێ (بیھکێ سانجاگی، بیھاچ)
لە سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمدا بۆسنە لە ٧ سنجاق پێکھاتبوو:
  1. سنجاقی سەرایڤۆ
  2. سنجاقی زڤۆرنیک
  3. سنجاقی تراڤنیک
  4. سانجاکی بیھاچ
  5. سنجاقی نۆڤی پازار
  6. سنجاقی بەنجا لوکا
  7. سنجاقی ھەرزەگۆڤینا


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Some Provinces of the Ottoman Empire». Geonames.de. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  2. https://www.geonames.de/coutr-ota-provinces.html
  3. https://books.google.iq/books?id=zSNUAAAAYAAJ&pg=PA698&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  4. Istorisko društvo Bosne i Hercegovine (1952). Godišnjak. Vol. 4. ... босанског ејалета именован је Ферхад-паша Соколовић (1580 — 1588) који је дотле био санџак-бег босански (1574 — 1580). Поред босанског санмака под власт босанског беглербега подвргнуто је још девет санџака који су дотле били у саставу румелиског или будим- ског ејалета. Уз босански санџак који је сада постао централна облает босанског пашалука овоме су ејалету одмах припојени сан- џаци: херцеговачки, вучитрнски, призренски, клишки, крчки и па- крачки, који су тада били издвојени из румелиског ејатета, и зворнички и пожешки, који су били издвсјени избудмскогејалета.Тако се босански беглербеглук, ејалет или пашалук у почетку свога оп- стојања састојао од десет санџака.
  5. https://books.google.iq/books?id=V9DtlRfO6JMC&pg=PA15&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  6. https://books.google.iq/books?id=QjzYdCxumFcC&pg=PA91&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  7. https://books.google.iq/books?id=luUq1szHJWYC&pg=PA829&redir_esc=y
  8. Orhan Kılıç, XVII. Yüzyılın İlk Yarısında Osmanlı Devleti'nin Eyalet ve Sancak Teşkilatlanması, Osmanlı, Cilt 6: Teşkilât, Yeni Türkiye Yayınları, Ankara, 1999, ISBN 975-6782-09-9, p. 91. (in Turkish)
  9. Starine (بە كرواتی). Jugoslavenska akademija znanosti i umjetnosti. ١٩٦٢. لاپەڕە ٣٤٧. ئۆد مادەی ھۆشبەر پۆلۆڤیس XVI ستۆلجێکا کلیس کاو دا گوبی ڤازنۆست و پۆرێدبی س لیڤنۆم. ساما گرادسکا پۆسادا و کلیسو جۆس جە جاکا، برۆجی دو ٤٠٠ ڕاتنیکا.