دەستپێک
|
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٨١٬٤٢٠ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
|
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا | |||||||

ھاوزایەندخوازی (پێشووتر ھاوڕەگەزخوازی؛ بە ئینگلیزی: Homosexuality) بریتییە لە پەیوەندییەکی ڕۆمانتیکی و سێکسی لە نێوان ئەندامانی ھەمان زایەنددا. ھاوزایەندخوازی «نەخشێکی ھەتاھەتایی سەرنجی سۆزداری و سێکسیی و ڕۆمانسییە» لە نێوان ئەندامانی ھاوزایەند. ھەروەھا «ئاماژەیەکە بۆ ھەستی شوناسی کەسێک لەسەر بنەمای ئەو سەرنج و ڕەفتارە پەیوەندیدارانە و ئەندامییەتی لە کۆمەڵگەیەک کە ھەمان ھەست تیایاندا ھاوبەشە.»
لە پاڵ جیاڕەگەزخوازی و دووڕەگەزخوازیدا، ھاوزایەندخوازی یەکێکە لە سێ پۆلە سەرەکییەی ئاڕاستەی زایەندی زاناکان ھۆکاری سەرەکیی ئاڕاستەی زایەندی نازانن، بەڵام پێیان وایە بەھۆی کاریگەرییەکی دوولایەنەی بۆماوەیی و ھۆرمۆنییەوە دروست دەبێت، لە پاڵ ئەوانیشدا، کاریگەری کۆمەڵگا لەوانەیە ڕۆڵێک بگێڕێت. زاناکان پێیان وانییە ھاوزایەندخوازی ھەڵبژاردەی کەسەکە خۆی بێت. ھەرچەندە ھیچکام لە بیردۆزەکان پاڵپشتییەکی گشتییان نییە، بەڵام زاناکان پشت بەو بیردۆزانە دەبەستن کە لە سایەی ژینناسیدا ھاتوونەتە ئاراوە و دەچنەوە سەر ھۆکارە بۆماوەیییەکان. ھیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو یان پشتگیراو لەلایەن زانستەوە نییە ئەوە بسەلمێنێت کە خێزان و تەمەنی منداڵی کاریگەرییان لەسەر ئاڕاستەی زایەندی ھەیە. ھەرچەندە ھەندێک خەڵک پێیان وایە کە ھاوزایەندخوازی کردارێکی نا-سروشتییە، بەدواداچوونی زانستی سەلماندوێتی کە ھاوزایەندخوازی جیاوازییەکی ئاسایی و سروشتییە و دەرئەنجامێکی خراپ یان نەخۆشیی دەروونی نییە، خۆیشی لە خۆیدا شتێکی خراپ نییە. بەڵگە و لێکۆڵینەوەی پێویست لەبەردەستدا نییە ئەوە بسەلمێنێت کە دەستێوەردانی دەروونی توانای گۆڕینی ئاڕاستەی زایەندی ھەیە.
باوترین ئەو دەستەواژانەی کە بۆ کەسانی ھاوزایەندخواز بەرکاردەھێنرێن لێزبیان و گەین، بەڵام گەی بە شێوەیەکی بەرچاو و دیار بۆ ئاماژەکردن بە ھەردوو مێ و نێرە ھاوزایەندخوازەکان بەکاردەھێنرێت. ئەستەمە زاناکان بتوانن بە وردیی یاخود بە نزیککراوەیی ڕێژەی سەدیی کەسانی ھاوزایەندخواز یاخود ئەوانەی کرداری سێکسییان لەگەڵ ئەندامانی ھەمان دیاری بکەن، لەبەر چەند ھۆکارێک، لەوانە؛ کەسانی ھاوزایەندخواز نایانەوێت شوناسی خۆیان ئاشکرابکەن، بەھۆی ئەو ھۆمۆفۆبیا و جیاکاری و کینە و توندڕەوی کە لەوانەیە، بەتایبەتی لە دەوڵەتە ئیسلامییەکاندا ڕووبەڕوویان ببێتەوە. ڕەفتاری ھاوزایەندخوازی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ئاژەڵانیشدا بینراوە و دیاری کراوە. (تەواوی وتار...)
- ٢ی ئایار – لە درێژەی شەپۆلی نوێی لەسێدارەدانەکان لە ئێران، ناسر بەکرزادە (لە وێنەکەدا)، بەندکراوی سیاسیی کورد لەسێدارە درا.
- ٢٧ی نیسان – عەلی زەیدی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەڵبژێردرا و لە جێگای محەممەد شیاع سوودانی داندرا.
- ١٤ی نیسان – کوژرانی غەزال مەولان، پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە لە کەمپی سوورداش بەھۆی ھێرشی درۆنیی ئێرانەوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، بەتایبەتی ئەوەیکە نەخۆشخانەی بەخشین وەرگرتن و چارەسەرکردنی غەزالی ڕەت کردەوە.
- ١٢ی نیسان – نزار ئامێدی وەک سەرۆک کۆماری عێراق دەستبەکار بوو و جێگای لەتیف ڕەشیدی گرتەوە.
- ١ی نیسان – ناسا ئەرکی فڕین لە نزیک مانگی ئارتێمیس ٢ ڕەوانە دەکات، کە یەکەم ئەرکی مرۆڤھەڵگرە بۆ ئەو دیوی خولگەی نزیکی زەوی لە دوای ئەپۆلۆ ١٧ لە ساڵی ١٩٧٢ەوە.
- … کە ناسرەدین شا ١٨٣ ھاوسەری ھێنا و ئەو کاتەی کە کوژرا ٨٥ ھاوسەری ھەبوو؟
