close
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کتێبی پیرۆز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کتێبی پیرۆز
Image
لقیsources of law
ناوꠀꠡꠝꠣꠘꠤ ꠇꠤꠔꠣꠛꠣꠁꠘ
ئایینمەسیحییەت
بابەتی سەرەکیپەیمانی کۆن، پەیمانی نوێ، مەسیحییەت، جوویەتی
جۆرھەڵبژاردە
چەشنreligious literature، religious text
دانەرvarious authors، group of authors
زمانعیبری تەوراتی، زمانی ئارامی، گریکی کوەینە
شوێنی گێڕانەوەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست
پێڕستی کەساتییەکانlist of biblical characters
Dewey Decimal Classification (works and editions)220
ھۆکارrevelation
لێکۆڵینەوە لەلایەنbiblical studies
References work, tradition or theorypurity of the heart

کتێبی پیرۆز یان بایبڵ (گریکی کوەینە: τὰ βιβλία (تا بایبلا)، ئینگلیزی: Bible، عەرەبی: الکتاب المقدس)، ناوەکەی لە گریکییەوە ھاتووە بە واتای (کتێبەکان)، بریتییە لەو کتێبەی کە تێیدا کۆکراوەی دەقە ئایینییە بنچینەییەکانی ئایینی جوولەکایەتی و مەسیحییەت ھەیە. دەقەکانی نێو کتێبی پیرۆز بە بڕوای دوو ئایینەکە کۆمەڵێک دەقن کە لەلایەن خوداوە وەک ئیلھام بەخشراوە بە پێغەمبەرەکان، یان لە ڕێگەی رۆحی پیرۆزەوە (لەلای مەسیحییەکان). ئەم کتێبە پێکھاتوویەکە لە کۆمەڵێک کتێبی دیکە کە ھەریەکەیان لە ماوەیەکی مێژووییی جیاوازدا نووسراون. کتێبی پیرۆز دابەش دەبێت بەگشتی بۆ دوو بەش، بەشی یەکەم ناودەبرێت بە پەیمانی کۆن، کە بریتییە لە بەشێکی ھاوبەش لەنێوان جوولەکەکان و مەسیحییەکاندا. پەیمانی کۆن، پێک دێت لە پێنج کتێبی نووسراو لەلایەن پێغەمبەر مووسا و ناسراوە بە تەورات، پاشان پێغەمبەران ئەویش کتێبەکانی پێغەمبەرانی جوون. ھاوکات کۆمەڵێ کتێبی تری لەخۆ دەگرێت وەکوو زەبوورەکانی داوود و پێشگوێیەکانی ئەشعیا و ھتد...

بەڵام پەیمانی نوێ، کە بەشی دووەمی کتێبی پیرۆزە، لەلایەن جوولەکەکانەوە نا پەسەندە و دانپێدانەنراوە. پەیمانی نوێش پێک دێت لە چوار ئینجیلی کڵێسایی کە بریتیین لە ئینجیلی مەتتا، ئینجیلی مەرقەس، ئینجیلی لۆقا و ئینجیلی یوحەننا. ئینجیلەکانیش لەسەر ژیانی یەسووع و فێرکارییەکانی دەدوێن. بەپێی باوەڕی کەنیسەکان، ھەر چوار ئینجیلەکە لەلایەن چوار قوتابی یەسووعەوە نووسراونەتەوە کە ئینجیلەکانییان بەناوەوەیە. پاش ئەو چوار ئینجیلە، بەشێکی تری پەیمانی نوێ بریتییە لە کرداری نێردراوەکان کەلەلایەن لۆقاوە نووسراوەتەوە و بەپێی تەقلید و لیتۆرۆجیا ئەم کتێبەش لەسەدەی یەکەمینی زایینیدا نووسراوەتەوە. ئەم کتێبە بەگشتی باس لە بەسەرھاتی نێردراوەکان (قوتابییەکانی یەسووع) دەکات، بەڵام زۆرتر لەسەر پێترۆس و پۆڵس و بڵاوبوونەوەی ئایینی مەسیحییەت لەسەردەمی کۆندا؛ چڕ دەبێتەوە. بەشێکی تری پەیمانی نوێ بریتییە لە نامەکان کە چواردە نامەیان لەلایەن پۆڵسەوە نێردراون، ھەندێک لەپیاوانی ئایینیش دەڵێن کە نامەی عیبرانییەکان (لۆقا یان کەسێکی دی ناردوویەتی)، پاشان سێ نامەی یوحەننا ی نووسەری ئینجیلیش لەخۆ دەگرێت. پاشان دوو نامەی تریش کەلەلایەن پێترۆسەوە نێردراوە، ھەروەھا نامەیەک لە جەیمسەوە و نامەیەکیش لە یەھوزاوە ھەروەھا کۆمەڵێک نامەی تری نێردراوەکانی تر. پاشان لەکۆتاییدا، کتێبی پێشگوێی کە لەلایەن یوحەنناەوە نووسراوەتەوە کە تێیدا پێشگوێی و پێشبینی دەکرێت بۆ ئەوە کە لەداھاتوودا روو دەدات.[١][٢]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. موسوعة المعرفة المسيحية، أسفار الشريعة أو التوراة، مجموعة من المؤلفين بموافقة بولس باسيم النائب البابوي في لبنان، دار المشرق، طبعة أولى، بيروت 1990، ص.5
  2. موسوعة المعرفة المسيحية، مرجع سابق، ص.7