مەنگۆلیا لە ئۆڵۆمپیاد
ڕواڵەت
مەنگۆلیا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٤ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، و لەو کاتەوە جگە لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ کە بایکۆتی کرد، بەشداری سەرجەم خولەکانی دیکەی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە. ھەروەھا مەنگۆلیا لە ساڵی ١٩٦٤ەوە بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کردووە و تەنیا لە یارییەکانی زستانی ١٩٧٦ بەشداری نەکردووە. بە گشتی وەرزشوانانی مەنگۆلیا خاوەنی ٣٠ مەدالیای ئۆڵۆمپیادن، کە ھەموویان لە پێشبڕکێکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدا بەدەستھێنراون، لیژنەی ئۆڵۆمپیادی مەنگۆلیا لە ساڵی ١٩٥٦ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٦٢ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بەفەرمی ناسێندراوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Mongolia at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٢.
| ئەم «وەرزش» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە مەنگۆلیا لە ئۆڵۆمپیاد تێدایە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |