دەوڵەتی فەلەستین
| دەوڵەتی فەلەستین Dewletî Felestîn
[ئ] دولة فلسطین (عەرەبی) Dawlat Filasṭīn |
||||||
|---|---|---|---|---|---|---|
|
||||||
| سروود: "فدائی" "Fida'i"[١] "قوربانیدەر" |
||||||
| ||||||
| گەورەترین شار | شاری غەززە | |||||
| زمانە فەرمییەکان | عەرەبی | |||||
| ناوی هاووڵاتی | فەلەستینی | |||||
| دەوڵەت | حکوومەتی ناوەندی نیمچە کۆماری[٢] | |||||
| - | سەرۆک | مەحموود عەباس | ||||
| - | سەرۆک وەزیران | محەممەد ئەشتیا | ||||
| دامەزران | ||||||
| - | ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی | ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨ | ||||
| - | ناکۆکی سەروەری لەگەڵ ئیسرائیل | ململانێی ئیسرائیل-فەلەستین[ب][٣][٤] | ||||
| ڕووبەر | ||||||
| - | سەرجەم | ٦٫٠٢٠[٥] کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٦٣یەم لە جیھاندا) ٢٫٣٢٠ مایلی چوارگۆشە |
||||
| - | ئاو (%) | ٣٫٥[٦] | ||||
| - | کەناری ڕۆژاوای ڕووباری ئوردن | ٥٫٦٥٥ کیلۆمەتر2 | ||||
| ژمارەی دانیشتوان | ||||||
| - | بەراوردی ٢٠٢٣ | ٥٫٤٨٣٫٤٥٠[٧] (١٢١یەم) | ||||
| - | چڕی | ٧٣١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە ١٫٨٩٥کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
| Gini (٢٠١٦) | ٣٣٫٧ | |||||
| HDI (٢٠١٩) | ٠٫٧٠٨ (١١٥یەم) | |||||
| شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین | dd/mm/yyyy | |||||
| لای لێخوڕین | ڕاست | |||||
| پاوانی ئینتەرنێت | .ps | |||||
| کۆدی تەلەفۆن | +٩٧٠ | |||||
دەوڵەتی فەلەستین دەوڵەتێکە دەکەوێتە ڕۆژاوای ئاسیا. بە فەرمی لەلایەن ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فەلەستینەوە بەڕێوەدەبرێت و بانگەشەی کەناری ڕۆژاوا و کەرتی غەززە دەکات؛ بەڵام ئەو خاکەی کە بانگەشەی کردووە لە دوای جەنگی شەش ڕۆژە ساڵی ١٩٦٧ەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە.[٨][٩] لە ئەنجامی ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ لە ساڵانی ١٩٩٣–١٩٩٥، کەناری ڕۆژاوا لە ئێستادا دابەشکراوە بەسەر ١٦٥ ناوچەی فەلەستین کە لەژێر دەسەڵاتی بەشێکی دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین دان، ئەوەی دەمێنێتەوە کە ٢٠٠ شوێنی نیشتەجێبوونی ئیسرائیلی تێدایە، لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی ئیسرائیلدایە. کەرتی غەززە لەلایەن کۆمەڵەی ئیسلامیی چەکداریی حەماسەوە بەڕێوەدەبرێت و لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە لەلایەن میسر و ئیسرائیلەوە گەمارۆی درێژخایەنیان بۆ کراوە.
وشەزانی
[دەستکاری]ھەرچەندە چەمک و پانتایی جوگرافیای ناوچەی فەلەستین بە درێژایی مێژوو جیاواز بووە، بەڵام ئێستا وا سەیر دەکرێت کە لە دەوڵەتی نوێ ئیسرائیل و کەناری ڕۆژاوا و کەرتی غەززە پێکھاتووە. بەکارھێنانی گشتی زاراوەی «فەلەستین»یان زاراوەی پەیوەندیدار بەو ناوچەیەی کە دەکەوێتە گۆشەی باشووری ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوین لە تەنیشت سووریاوە لە سەردەمی یۆنانی کۆنەوە بە شێوەیەکی مێژوویی بەکاردەھێنرا، ھێرۆدۆت یەکەم مێژوونووس بووە کە لە سەدەی پێنجەمی پێش زایین نووسیوویەتی. لە مێژووی خۆیدا «ناوچەیەک لە سووریا، بە ناوی فەلەستین». پێدەچێت زاراوەی «فەلەستین» (بە زمانی لاتینی: Palæstina) زاراوەیەک بووبێت کە لەلایەن یۆنانییە کۆنەکانەوە داڕێژراوە بۆ ئاماژەدان بەو ناوچەیەی کە فەلەستینییەکان داگیریان کردووە، ھەرچەندە ڕاڤەی دیکەش ھەن.[١٠][١١][١٢]
زاراوە
[دەستکاری]«فەلەستین»، «دەوڵەتی فەلەستین» و «خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین» بەکاردەھێندرێت. بە تایبەتی زاراوەی «خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین» بە گشتی ئاماژەیە بۆ ئەو ناوچەیە جوگرافییەی خاکی فەلەستین کە ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧ەوە داگیری کردووە. ئاماژەیە بۆ ئەو خاکەی کە دەوڵەتی فەلەستین بانگەشەی دەکات.[١٣]
دانپێدانانی نێونەتەوەیی
[دەستکاری]

دەوڵەتی فەلەستین لەلایەن ١٤١ ئەندام لە کۆی ١٩٣ ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانیپێدانراوە و لە ساڵی ٢٠١٢ەوە پێگەی دەوڵەتی چاودێری نا ئەندامی لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەدەستھێناوە.[١٤][١٥][١٦]
لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ بە دەنگی ١٣٨–٩ (بە ٤١ کەسی بێلایەن و ٥ کەسی ئامادەنەبوو)، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی ٦٧/١٩ی پەسەند کرد، کە پێگەی فەلەستین لە «قەوارەیەکی چاودێر»ەوە بۆ «دەوڵەتێکی چاودێری نائەندام» لە ناو سیستمی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، کە وەک دانپێدانان بە سەروەری ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فەلەستین وەسف کرا. پێگەی فەلەستینی نوێ ھاوتایە لەگەڵ پێگەی کورسی پیرۆز. نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگەی بە فەلەستین دا کە نووسینگەی نوێنەرایەتی خۆی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناوی «نێردەی چاودێری ھەمیشەیی دەوڵەتی فەلەستین بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان» دابنێت و فەلەستین ڕێنمایی بۆ دیپلۆماتکارەکانی دەرکرد کە بە فەرمی نوێنەرایەتی «دەوڵەتی فەلەستین» بکەن، لەبری دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢، یۆچول یۆن، بەرپرسی پرۆتۆکۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕای گەیاند کە «ناونیشان»ی دەوڵەتی فەلەستین «دەبێت لەلایەن سکرتارییەت لە ھەموو بەڵگەنامە فەرمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەکاربھێنرێت»، بەمەش دان بەوەدا نرا کە ناونیشانی «دەوڵەتی فەلەستین» ناوی فەرمییە بۆ دەوڵەت بۆ ھەموو مەبەستەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢، یاداشتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی زاراوەیەکی گونجاوی کرد بۆ بەکارھێنان دوای بڕیارنامەی ٦٧/١٩ی ئەنجومەنی گشتی. لێرەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ھیچ بەربەستێکی یاسایی نییە بۆ بەکارھێنانی ناوی فەلەستین بۆ ئاماژەکردن بە ناوچەی جوگرافیای خاکی فەلەستین. لە ھەمان کاتدا ڕوونکرایەوە کە ھیچ ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بەردەوامبوونی بەکارھێنانی زاراوەی «خاکی داگیرکراوی فەلەستین، بە قودسی ڕۆژھەڵاتیشەوە»یان ھەر زاراوەیەکی دیکە کە ڕەنگە ئەنجومەن بە شێوەیەکی ئاسایی بەکاریبھێنێت. تا ٣١ی تەممووزی ٢٠١٩، ١٣٨ (٧١٫٥٪) لە کۆی ١٩٣ وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا ناوە؛ بەڵام زۆرێک لەو وڵاتانەی دان بە دەوڵەتی فەلەستین نادەن، و ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فەلەستین وەک «نوێنەری گەلی فەلەستین» دەناسێنن. دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فەلەستین لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانیی فەلەستینەوە دەسەڵاتی پێدراوە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی حکوومەتی دەوڵەتی فەلەستین.[١٧][١٨][١٩][٢٠]
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریnamingنەدراوە - ↑ The Palestinian Declaration of Independence proclaims the "establishment of the State of Palestine on our Palestinian territory with its capital Jerusalem (Al-Quds Ash-Sharif)." Israel exercises de facto control over Jerusalem, but neither state’s claims to Jerusalem are widely recognized by the international community. is the administrative capital where government institutions and foreign representative offices are located, while most countries maintain their embassies to Israel in Tel Aviv.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریcontrolنەدراوە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Palestine» (includes audio). nationalanthems.info. لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ «Declaration of Independence (1988) (UN Doc)». State of Palestine Permanent Observer Mission to the United Nations. United Nations. ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ Miskin، Maayana (٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢). «PA Weighs 'State of Palestine' Passport». israelnationalnews.com. Arutz Sheva. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
A senior PA official revealed the plans in an interview with Al-Quds newspaper. The change to 'state' status is important because it shows that 'the state of Palestine is occupied,' he said.
- ↑ «State of Palestine name change shows limitations». AP. ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە.
Israel remains in charge of territories the world says should one day make up that state.
- ↑ «Table 3, Population by sex, annual rate of population increase, surface area and density» (PDF). Demographic Yearbook. United Nations Statistics Division. ٢٠١٢. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «The World Factbook: Middle East: West Bank». cia.gov. Central Intelligence Agency. ٧ی نیسانی ٢٠١٤. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ «Estimated Population in the Palestine Mid-Year by Governorate,1997-2026». Palestinian Central Bureau of Statistics. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «State of Palestine name change shows limitations - Yahoo! News». web.archive.org. ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ↑ Tahhan، Zena Al. «51 years on: How Israel devoured the rest of Palestine». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ https://web.archive.org/web/20210523104820/https://books.google.com/books?id=eNvVAQAACAAJ
- ↑ Herodotus, Volume 4. p. 21. 1806. Rev. William Beloe translation.
- ↑ https://web.archive.org/web/20220127100651/https://www.worldhistory.org/palestine/
- ↑ https://web.archive.org/web/20220120000359/https://reliefweb.int/sites/reliefweb.int/files/resources/CCA_Report_En.pdf
- ↑ https://www.reuters.com/article/us-palestinians-statehood-idUSBRE8AR0EG20121129
- ↑ https://web.archive.org/web/20130116091340/http://www.3news.co.nz/LIVE-STREAM-Palestine-asks-United-Nations-for-a-birth-certificate-ahead-of-vote/tabid/417/articleID/278702/Default.aspx#ixzz345WDjipj
- ↑ https://www.independent.co.uk/news/world/middle-east/israel-defies-un-after-vote-on-palestine-with-plans-for-3000-new-homes-in-the-west-bank-8372494.html
- ↑ https://www.un.org/News/Press/docs/2012/ga11317.doc.htm
- ↑ https://www.cnn.com/2012/11/28/world/meast/un-palestinian-bid/index.html
- ↑ https://web.archive.org/web/20130131073609/http://www.un.int/wcm/content/site/palestine/
- ↑ Sayigh, Yezid (1999). Armed Struggle and the Search for State: The Palestinian National Movement, 1949–1993 (ط. illustrated). دار نشر جامعة أکسفورد. ص. 624. ISBN 978-0-19-829643-0. "The Palestinian National Council also empowered the central council to form a government-in-exile when appropriate, and the اللجنة التنفیذیة لمنظمة التحریر الفلسطینیة to perform the functions of government until such time as a government-in-exile was established."
کتێبنامە
[دەستکاری]- {{بیرخستنەوەی کتێب|سەردێڕ=The SAGE Handbook of Conflict Resolution |نووسەر١=Bercovitch, Jacob |نووسەر٢=Zartman, I. William |editor1=Bercovitch, Jacob |editor2=Kremenyuk, Victor |editor3=[[I. William Zartman|بڵاوکەرەوە=SAGE Publications |ساڵ=٢٠٠٨|ژپنک=٩٧٨-١-٤١٢٩-٢١٩٢-٣|ref=none}}
- Brownlie, Ian؛ Goodwin-Gill, Guy S.؛ Talmon, Stefan؛ Jennings, Robert (١٩٩٩). The Reality of International Law: Essays in Honour of Ian Brownlie (چاپی illustrated, reprint). Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٨٢٦٨٣٧-٦.
- Gerson, Allan (1978). Israel, the West Bank and International Law. London: Taylor & Francis. ISBN 978-0-7146-3091-5.
- Grant، Thomas D. (١٩٩٩). The Recognition of States: Law and Practice in Debate and Evolution. Greenwood Publishing. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٧٥-٩٦٣٥٠-٧.
- Hillier، Tim (١٩٩٨). Sourcebook on Public International Law. Routledge. ژپنک ٩٧٨-١-٨٥٩٤١-٠٥٠-٩.
- Kassim، Anis F. (١٩٩٧). The Palestine Yearbook of International Law 1989. Martinus Nijhoff Publishers. لاپەڕە ٤٩, ٢٧٩, ٢٩١, ٢٩٤. ژپنک ٩٧٨-٩٠-٤١١-٠٣٤٢-٠.
- Kellerman، Aharon (١٩٩٣). Society and Settlement: Jewish Land of Israel in the Twentieth Century. Albany, New York. لاپەڕە ٣٥٢. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٩١٤-١٢٩٥-٤.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) - Kogan Page (٢٠٠٤). Middle East Review (چاپی 27th). لاپەڕە ١٦١. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٤٩٤-٤٠٦٦-٤.
- Le More، Anne (٢٠٠٨). International Assistance to the Palestinians After Oslo: Political Guilt, Wasted Money. Routledge. لاپەڕە ٢٧. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٤٥٣٨٥-١.
- Osmańczyk, Edmund Jan؛ Mango, Anthony (٢٠٠٣). Encyclopedia of the United Nations and International Agreements (چاپی 3rd). Taylor & Francis. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٩٣٩٢١-٨.
- Quigley, John B. (٢٠٠٥). The Case for Palestine: An International Law Perspective (چاپی 2nd, revised). Duke University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٢٢٣-٣٥٣٩-٩.
- Rubin، Don (١٩٩٩). The World Encyclopedia of Contemporary Theatre: The Arab World (چاپی illustrated, reprint). Taylor & Francis. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٠٥٩٣٢-٩.
- Sayigh, Yezid (١٩٩٩). Armed Struggle and the Search for State: The Palestinian National Movement, 1949–1993. Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٨٢٩٦٤٣-٠.
- Segal, Jerome M. (١٩٩٧). Tomis Kapitan (ed.). Philosophical Perspectives on the Israeli–Palestinian Conflict. M.E. Sharpe. ژپنک ٩٧٨-١-٥٦٣٢٤-٨٧٨-٨.
- Silverburg، Sanford R. (٢٠٠٢). Palestine and International Law: Essays on Politics and Economics. Jefferson, North Carolina: McFarland & Company. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٨٦٤-١١٩١-٧.
- Takkenberg، Alex (١٩٩٨). The Status of Palestinian Refugees in International Law. Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٨٢٦٥٩٠-٠.
- Talmon، Stefan (١٩٩٨). Recognition of Governments in International Law: With Particular Reference to Governments in Exile. Clarendon Press. لاپەڕە ١٥٨. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٨٢٦٥٧٣-٣.
- Europa World Year Book 2. Taylor & Francis. ٢٠٠٤. ژپنک ٩٧٨-١-٨٥٧٤٣-٢٥٥-٨.
- Arzt، Donna E. (١٩٩٧). Refugees into Citizens: Palestinians and the End of the Arab-Israeli Conflict (چاپی illustrated). Council on Foreign Relations. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٧٦٠٩-١٩٤-٤.
- Fowler، Michael؛ Bunck، Julie Marie (١٩٩٥). Law, Power, and the Sovereign State: The Evolution and Application of the Concept of Sovereignty. Pennsylvania State University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٧١-٠١٤٧١-٥.
- Peters، Joel (١٩٩٢). Israel and Africa: The Problematic Friendship (چاپی illustrated). I.B.Tauris. ژپنک ٩٧٨-١-٨٧٠٩١٥-١٠-٦.
- Shatz, Adam, "We Are Conquerors" (review of Tom Segev, A State at Any Cost: The Life of David Ben-Gurion, Head of Zeus, 2019, 804 pp., ISBN 978-1-78954-462-6), London Review of Books, vol. 41, no. 20 (24 October 2019), pp. 37–38, 40–42. داڕێژە:Qi (p. 42 of Shatz's review.)
- Dean، Lucy، ed. (٢٠٠٣). The Middle East and North Africa 2004 (چاپی 50th). London: Europa Publications. ژپنک ٩٧٨-١-٨٥٧٤٣-١٨٤-١.
- Tessler، Mark A. (١٩٩٤). A History of the Israeli–Palestinian Conflict (چاپی 2nd, illustrated). Bloomington, Indiana: Indiana University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٥٣-٣٥٨٤٨-٦.
- Watson، Geoffrey R. (٢٠٠٠). The Oslo Accords: International Law and the Israeli–Palestinian Peace Agreements (چاپی illustrated). Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٨٢٩٨٩١-٥.
- دەروازەی ڕۆژھەڵاتی ناوین
- دەروازەی ئاسیا
- دەروازەی وڵاتەکان
- دەروازەی فەلەستین
- دەروازەی دەیەی ١٩٨٠
- دەروازەی ئیسرائیل
- دەروازەی مێژوو
