دەروازە:ڕووداوە بەردەوامەکان
ڕواڵەت
| ئەمڕۆ |
|
[] |
- ١ی نیسان – ناسا ئەرکی فڕین لە نزیک مانگی ئارتێمیس ٢ (لە وێنەکەدا) ڕەوانە دەکات، کە یەکەم ئەرکی مرۆڤھەڵگرە بۆ ئەو دیوی خولگەی نزیکی زەوی لە دوای ئەپۆلۆ ١٧ لە ساڵی ١٩٧٢ەوە.
- لە خەڵاتەکانی ئۆسکاردا، فیلمی جەنگێک دوای جەنگێکی تر شەش خەڵاتی ئۆسکار دەباتەوە، لەوانە باشترین فیلم و باشترین دەرهێنەر بۆ پۆڵ تۆماس ئەندەرسن.
- ٢٨ی شوبات – ئیسڕائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھێرشیان کردە سەر ئێران، کە بووە ھۆی کوشتنی عەلی خامنەییی ڕێبەری باڵای ئێران لەگەڵ چەندین بەرپرسی تری باڵای وڵاتەکە.
- ڕۆپ یێتە وەکوو یەکەمین سەرۆک وەزیرانی ھاوزایەندخواز لە ھۆڵەندا ھەڵبژێردرا.
- ویلایەتە یەکگرتووەکان ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر ڤێنیزوێلا و سەرۆکی وڵاتەکەی دەستگیر کرد.
- ١١ی تشرینی دووەم – ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە بەشداریی دەیان لایەنی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو.
- ١٠ی تشرینی یەکەم – ماریا کۆرینا ماچادۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی بۆ چالاکییە دیموکراسییەکانی لە ڤێنیزوێلا پێ بەخشرا.