close
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی جیھانی فیفا ٢٠٠٦
Image
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێImage ئەڵمانیا
ڕۆژانی بەڕێوەچوون٩ـی حوزەیران - ٩ـی تەممووز
ژمارەی بەشداربووان٣٢ (لە ٦ کۆنفێدراسیۆن)
ژمارەی یاریگا١٢ (لە ١٢ شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکانImage ئیتاڵیا (جاری چوارەم)
پلەی دووەمImage فەڕەنسا
پلەی سێیەمImage ئەڵمانیا
پلەی چوارەمImage پورتوگال
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان٦٤
باشترین گۆڵکەر(ان)ئەڵمانیا میرۆسلاڤ کڵۆزە - ٥ گۆڵ
باشترین یاریکەرفەڕەنسا زەینەدین زێدان
٢٠٠٢

جامی جیھانیی فیفا - ٢٠٠٦ ھەژدەیەمین پاڵەوانیەتی بوو لە جامی جیھانیی فیفا کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو ، لە تەممووزی ٢٠٠٠ مافی خاوەندارێتی جامی جیھانی ٢٠٠٦ـی پێ بەخشرا. بۆ جاری دووەم بوو کە وڵاتی ئەڵمانیا ببێتە میواندار ، وە جاری دەیەم بوو لە ئەوروپا بەڕێوەبچێت. ماوەی پاڵەوانیەتییەکە لە ٩ی حوزەیران تا ٩ی تەممووزی ٢٠٠٦ بوو ، تێیدا ٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکرد ، تێیدا ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووە پاڵەوان دوای یەکسانبوون بەئەنجامی ١ - ١ و پەنا بردنە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان ( بە لێدانی سزا ٥ - ٣) بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٦٤ یاری ١٤٧ جار گۆڵ ھەژێنرا وە یاریزانی پێشووی بەڕەگەز ئەڵمانی میرۆسلاڤ کڵۆزە بەتۆمارکردنی پێنج گۆڵ بوو بە گۆڵکاری خوولەکە وە ھەروەھا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا زینەدین زیدان بوو بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەکە.


جامی جیھانیی ٢٠٠٦ یەکێک بوو لە پڕ بینەرترین مۆندیالەکان لە شاشەکانی تەلەڤزیۆن ، کە ٢٦٫٢٩ ملیار جار سەیرکراوە، و تەنھا یاری کۆتایی ٧١٥٫١ ملیۆن بینەری ھەبوو.

دیاری کردنی خانەخوێ

[دەستکاری]

دەنگدان بۆ دیاریکردنی وڵاتی خانەخوێی جامی جیھانی ٢٠٠٦ لە تەممووزی ساڵی ٢٠٠٠ ئەنجامدرا لە شاری زوریخ لە سویسرا.

بەڕازیل سی ڕۆژ بەر لە کیبڕکیکە کشایەوە. دواتر ھەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا، ئەفریقای باشوور، ئینگلتەرا، و مەغریب کێبڕکێکیان لەسەر بە دەستھێنانی مافی میوانداری جامی جیھانی ٢٠٠٦ دەکرد.

کێبڕکێکە بە سێ خول بەڕێوە چوو، لە ھەر خوولێکدا کەمترین دەنگ دەکرایە دەرەوە.

لە کۆتا خولدا، ئەڵمانیا سەرکەوت بەسەر ئەفریقای باشووردا و مافی میوانداری جامی جیھانی ٢٠٠٦ـی وەرگرت.

ئەنجامی دەنگدان
وڵاتەکان خولی یەکەم خولی دووەم خوولی سێیەم
Image ئەڵمانیا ١٠ ١١ ١٢
Image ئەفریقای باشوور ٦ ١١ ١١
Image ئینگلتەرا ٥ ٢ -
Image مەغریب ٣ - -

بەشداربووان

[دەستکاری]

Image ئێران

Image ژاپۆن

Image عەرەبستانی سعوودی

Image کۆریای باشوور

Image ئەنگۆلا

Image کۆتدیڤوار

Image گانا

Image تۆگۆ

Image توونس

Image کۆستاریکا

Image مەکسیک

Image ترینیداد و تۆباگۆ

Image ویلایەتە یەکگرتووەکان

Image ئەرژەنتین

Image بەڕازیل

Image پاراگوای

Image ئێکوادۆر

Image ئوسترالیا

Image کرواتیا

Image کۆماری چیک

Image ئینگلتەرا

Image فەڕەنسا

Image ئەڵمانیا

Image ئیتاڵیا

Image ھۆلەند

Image پۆڵەندا

Image پورتوگال

Image سڕبیا

Image ئیسپانیا

Image سوێد

Image سویس

Image ئوکراینا

پلەکانی پاڵەوانێتییەکە

[دەستکاری]

پلەی یەکەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا

پلەی دووەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا

پلەی سێیەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا

پلەی چوارەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال

ناوی ھەڵبژاردە پلەکەی لە جامی جیھانی ٢٠٠٦
Image ئیتاڵیا یەکەم (پاڵەوان)
Image فەڕەنسا دووەم
Image ئەڵمانیا سێیەم
Image پورتوگال چوارەم

گۆڵکارانی جامی جیھانیی ٢٠٠٦

[دەستکاری]

ڕ=ڕیزبەند

ن. ی=ناوی یاریزان

ن. ھـ=ناوی ھەڵبژاردە

ژ. گ=ژمارەی گۆڵ

گۆڵکارانی جامی جیھانی ٢٠٠٦
ڕ ن. ی ن. ھـ ژ. گ
١ میرۆسلاڤ کلۆزە Image ئەڵمانیا ٥
٢ ھێنریک کریسپۆ Image ئەرژەنتین ٣
٣ لوکاس پۆدۆلسکی Image ئەڵمانیا ٣
٤ زەیندەین زێدان Image فەڕەنسا ٣
٥ داڤید ڤییا Image ئیسپانیا ٣

خەڵاتەکان

[دەستکاری]
خەڵاتەکانی جامی جیھانی ٢٠٠٦
خەڵاتی گۆڵکار باشترین یاریزان باشترین گۆڵپارێز باشترین یاریزانی لاو یاری خاوێن
ئەڵمانیا میرۆسلاڤ کلۆزە فەڕەنسا زەینەدین زێدان ئیتاڵیا جیانلوجی بوفۆن ئەڵمانیا لوکاس پۆدۆلسکی ئیسپانیا ئیسپانیا

بەڕازیل بەڕازیل

تۆپی جامی جیھانی ٢٠٠٦

[دەستکاری]

تیمگەیست ناوی ئەو تۆپە بوو کە لە جامی جیھانی ٢٠٠٦ بەکارھات، کە لە لایەن کۆمپانیای ئەدیداسەوە درووست کرابوو.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]