close
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەییەی تەحریر شام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەیئەت تەحریر شام
ھَیْئَة تَحْریِرِ اَلشَّامِ
ھەییەی تەحریری شام
Image
ئاڵای ھەیئەت تەحریر شام
دامەزراندن٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧
وڵاتسووریا
جۆرجیھادی
ڕەنگەکان سپی
 سەوز
فەرماندەکان
Current
commander
Imageئەبوو محەممەد جۆلانی

ھەییەی تەحریر شام (بە ئینگلیزی: Hayat Tahrir al-Sham، بە کورتی HTS) یان ھەتەشە[١] (بە لاتینی: HTŞ)، گرووپێکی سەلەفیی ئیسلامییە لە شام و لە ژێر فەرمانی حکومەتی ڕزگارکردنی سووریادایە. ئەم گرووپە چالاکییەکانی لە سووریا و لوبنان ئەنجام دەدات و بەشداریی لە شەڕی ناوخۆییی سووریادا کردووە.

زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی لەگەڵ گرووپی ئەنسارولئیسلامدا ئەنجام دەدات و بە یەکێک لە ھاوپەیمانەکانی سەربازانی قەوقاز دادەنرێت. بنکەی سەرەکیی گرووپەکە لە شاری ئیدلیبی سووریادایە[ئ]. محەممەد جولانی سەرکردایەتیی ئەم گرووپە دەکات.

مێژوو

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٦–٢٠١٥ لە گرووپی چەکداری ئەحراری شام لەسەر دەستی جابر شێخ جیابووەوە و یاخیبوونی خۆیان ڕاگەیاند، گرنگترین شەڕ و ئۆپەراسیۆنەکانی گروپی چەکداری ھەییەی تەحریری شام:

  1. ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر شاری ئیدلب[ا]
  2. شەڕی بەرگری دەرعا[ب]
  3. ئۆپەراسیۆنی یاخیبوانی ڕۆژئاوای سوریا
  4. شەڕی نەھێشتنی کافران[پ]
  5. ھێرشی قابوون
  6. دەرکردنی یاخیبوان

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سووریای سەر بە تورکیاوە داڵدە دراوە
  2. بەھاوکاری ھەییەی تەحریری شام
  3. شەڕەکە لەئەنجامی ڕوبەڕوبونەوەی سوپای ئیسرائیل و ھەییەی تەحریری شام و بزوتنەوەی حەماس بوو
    Image
    نەخشەی شەڕەکە
  4. بەیەکێک لە قورسترین شەڕەکانی ھەییەی تەحریری شام دادەنرێت چونکە لەم شەڕەدا لەلایەن ٣ گروپی چەکداری جەنگان لە شاری ئیدلب

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. قادر، ھەستیار (١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥). «ھەتەشە سوپاسی عێراق دەکات». رووداو. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.