وێژەی ئینگلیزی
ئەدەبیاتی ئینگلیزی یان وێژەی ئینگلیزی کە ئەو شتانە دەگرێتەوە کە نووسەرانی ئینگلتەرا و سکۆتلەندا و وێڵز بە زمانی ئینگلیزی لە بوارەکانی شیعر و نووسراو و درامادا دەینووسن.[١][٢][٣] ئەدەبێکی دەوڵەمەندە بە شاکار لە بوارە ئەدەبییە جیاوازەکاندا، ھەروەھا یەکێکە لە کۆنترین ئەدەبیاتەکانی ڕۆژاوا. ئەم بابەتە کە پێداچوونەوە بە مێژووی ئەدەبیاتی ئینگلیزی دەکات، ئەدەبیاتی ئەمریکا، کەنەدا، ئوسترالیا و ئێرلەندا ناگرێتەوە.
ئەدەبیاتی ئینگلیزی کۆن (٥٠٠–١١٠٠)
[دەستکاری]ھۆزەکانی ئەڵمانی کە بە ئەنگلۆساکسۆن ناسراون لە سەدەی پێنجەم و شەشەمدا لە ئینگلتەرا نیشتەجێ بوون و ئەو زاراوانەی کە ئەم ھۆزانە قسەیان پێدەکرد بە ئینگلیزی کۆن یان ئەنگلۆساکسۆن ناسرابوون و ئەمە زمانی ئەدەب بوو تا نزیکەی ساڵی ١١٠٠. شیعرەکانی ئینگلیزی کۆن تیشکیان خستە سەر شکۆمەندکردنی پاڵەوانەکان و ھەوڵدان بۆ فێرکردنی سیفەتەکانی وەک بوێری و بەخشندەیی، زۆربەیان لەلایەن شاعیرانی نەناسراوەوە. شیعری داستانی بیۆڤڵف بە یەکەمین بەرھەمی سەرەکی ئەدەبی ئینگلیزی دادەنرێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «literatura anglesa | enciclopedia.cat». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «Enzyklopädie - Brockhaus.de». لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «anglická literatura (PSH7059)». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.