زمانی فارسیی کۆن
| فارسیی کۆن | |
|---|---|
| 𐎠𐎼𐎹 Ariya | |
| قسەی پێدەکرێ لە | ئێرانی کۆن |
| ژمارەی ئاخێوەران | تا نزیکەی ٣٠٠ی پ.ز گۆڕدرا بۆ فارسیی ناوەڕاست |
| بنەماڵەی زمان | |
| سیستەمی نووسین | بزماریی فارسیی کۆن |
| کۆدەکانی زمان | |
| ISO 639-2 | peo |
| ISO 639-3 | peo |
| Linguist List | peo |
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی. | |
فارسیی کۆن یەکێکە لەو دوو زمانە ئێرانییە کۆنەی کە ڕاستەوخۆ پشتڕاستکراونەتەوە (ئەوی تریان ئاڤێستایییە) و باپیری فارسیی ناوەڕاستە (زمانی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی). وەک زمانە ئێرانییە کۆنەکانی تر، لەلایەن ئاخێوەرانی ڕەسەنی خۆیەوە بە «ئاریا» (ئێرانی) دەناسرا.[١][٢] فارسیی کۆن لە ھەردوو زمانی ئاڤێستایی و سانسکریتی ڤیدی نزیکە، و ھەر سێ زمانەکە بە چڕی گەردان دەکرێن.
فارسیی کۆن بە پلەی یەکەم لە بەردەنووسەکان، تەختەگڵە قوڕییەکان و مۆرەکانی سەردەمی ھەخامەنشی (٦٠٠ پ.ز تا ٣٠٠ی پ.ز) دەردەکەوێت. نموونەکانی فارسیی کۆن لەو شوێنانەدا دۆزراونەتەوە کە ئێستا ئێران، [٣][٤][٥] ئەرمەنستان، بەحرەین، عێراق، توورکیا و میسرن،[٦][٧] کە گرنگترین بەڵگە تا ئێستا ناوەڕۆکی بەردەنووسی بێستوونە (مێژووەکەی بۆ ٥٢٢ی پ.ز دەگەڕێتەوە).
لە ساڵی ٢٠٠٧دا، تووێژینەوە لەسەر ئەرشیفە کارگێڕییە بەرفراوانەکانی تەختی جەمشید لە پەیمانگای ڕۆژھەڵات لە زانکۆی شیکاگۆ تابلێتگەلێکی فارسیی کۆنی دۆزییەوە، کە ئەوە دەردەخەن فارسیی کۆن زمانێکی نووسراو بووە کە بۆ تۆمارکردنی کردەیی بەکارھاتووە و نەک تەنھا بۆ نمایشە شاھانەکان.[٨]
نموونە
[دەستکاری]| پارسیی کۆن | ئاڤەستایی | کوردی | فارسی نوێ |
|---|---|---|---|
| ئەسە/ئەسپە | ئەسپە | ئەسپ | ئەسب/ئەسپ |
| کامە | کامە | ئاکام | کام |
| دەیڤە | دەیڤە | دێو | دیڤ |
| درەیەھ | زریە | زریە، زرێ | دەریا |
| دەستە | زەستە | دەست | دەست |
| دان- | زان- | زان- | دان- |
| دردە | زردە | زڵ، دڵ | دێل |
| براتەر | براتەر | برا، برادەر | بەرادەر |
| دەماتەر | زەماتەر | زاما، زاوا | داماد |
| درەووگە | درەۆگە | درەو | دۆرووغ |
| رەووچەھ | رەۆچەھ | رۆژ | رووز |
| دەتھە | دەسە | دە | دەھ |
| ئەورە | ئەورە | ھەور، ئەور | ئەبر |
| پیتا | پیتەرە | پیاو، باوک | پێدەر |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- ↑ cf. Gershevitch، Ilya (١٩٦٨). «Old Iranian Literature». Handbuch der Orientalistik, Literature I. Leiden: Brill. لاپەڕە ١–٣١., p. 2.
- ↑ Gnoli، Gherardo (٢٠٠٦). «Iranian Identity ii. Pre-Islamic Period». Encyclopædia Iranica. بەرگی ١٣. New York: Routledge & Kegan Paul.
... in the Old Persian version, whose language was called "Iranian" or ariya.
- ↑ Kuhrt 2013، لاپەڕە 197.
- ↑ Frye 1984، لاپەڕە 103.
- ↑ Schmitt 2000، لاپەڕە 53.
- ↑ «Old Persian Texts». Avesta – Zoroastrian Archives.
- ↑ Kent, R. G. (1950) "Old Persian: Grammar Texts Lexicon", p. 6. American Oriental Society.
- ↑ «Everyday text shows that Old Persian was probably more commonly used than previously thought». University of Chicago News Office (archived). ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە.