close
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حەسەنوویییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دەوڵەتی حەسنەویانەوە ڕەوانە کراوە)

حەسەنوویییەکان خانەدانێکی کوردی یارسان بوو کە لە ساڵانی ٩٦١ ھەتا ١٠١٥ لە ناوچەی دینەوەر (لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کرماشان) دامەزرا و دەسەڵاتداریی ناوچەیەک لە ڕۆژاوای ئێران ھەتا باکووری مێزۆپۆتامیا بووە. دامەزرێنەری ئەم میرنشینە کەسێک بووە بە ناوی ئەوڵفەوارسی حەسەنوویە، کە لە ھۆزی کوردی بەرزیکانی بووە. ئەو بە پیرۆزمەندی بەرگریی شالان کوڕی موسافیر حاکیمی بوەیھیی ھەمەدان و ئیبن ئەلعەمید وەزیری بوەیھییەکانی بەجەر کرد و لە ساڵی ٩٧٠ لەگەڵ ئیبن ئەلعەمید ساچاو و بەھۆی ئەمە حەکوومەتە سەربەخۆیەکەی دەوامی ھێنا. حەسەنوویە لە ساڵی ٩٧٩ لە گوندی سەرمای لە نزیکی شاری ھەرسین لە باشووری بێستووندا کۆچی دوایی کرد.[١]

بە دوای مردنی حەسەنوویە لە سەری جێنشینیی ئەو لە نێوی کوڕەکانی بوو بە شەڕ و پێکدادان. دەستەژیکردنی موئەییەدۆددەوڵە بوو بە سەبەبی داشکانی فەخرەددەوڵە یەکێک لە کۆڕەکانی حەسەنوویە. بەدری کوڕی حەسەنوەیە (ھەروەھا ناسراو بە ئەوڵنەجم و ناسرەددەوڵە) بوو بە ڕێبەری کوردەکانی بەرزیکانی و شازایەنشینیش بوو بە یەکێک لە ڤسالەکانی بوەیھییەکان. لە سەردەمی بەدر، حەسەنوویییەکان وڵاتەکانی دێکە وەکوو شاپوورخواست، دینەوەر، نەھاوەند، ئەسەیاوا، ورووگڕ، ئەھواز، ئیلام، حوڵوان و شارەزوور (کەرکووک)یشیان گرت.

لە دەوروبەری ساڵی ١٠٠٦ شەڕێک لە ناوینی حەسەنوویییەکان و تایفەی کوردی بەنی عەییاران بوو و لە ساڵی ١٠١٤ بەدر لە ئەم شەڕانە کوژرا. لە ئەنجام شازایەنشین لە ئەم شەڕەکان بە دەستی ئەوڵشەوک ڕێبەری بەنی عەییاران داگێڕدرا، بەڵام حکۆمەتی حەسەنوویییەکان ھەتا ھەڵمەتی ئیبراھیم ئینالی سەلجۆقی لە ساڵی ١٠٤٧ لە گوندی سەرمای بەردەوام بوو.

مێژوو

[دەستکاری]

ناوی بنەماڵەی حەسەنوویییەکان لە یەکەم فەرمانڕەوایانەوە وەرگیرابوو کە حەسەنوەیی کوڕی حوسێن بوو لە ھۆزی بەرزیکانی. وەک پاشکۆیەکی دەسەڵاتی بوەیھی،[٢] حەسەنوەیە پاڵپشتی لێ کردن دژی ئیمپراتۆریەتی سامانی کە ئەمەش وای کرد ھەندێک دەسەڵات بەدەست بھێنێت.[٣] ئەو لە کۆتاییدا دەستی بەسەر زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای لوڕستان،[٤] دینەوەر، نەھاوەند و ھەمەداندا گرت و بە ڕادەیەک بەھێز بوو کە بوەیھییەکان خۆیان لە بێزارکردنی دەپاراست.[٥] کاریگەریی حەسەنوەیە گەیشتە ئازەربایجان.[٦]

Image
دراوەکانی بنەماڵەی حەسەنوەیی.

دوای مردنی لە ساڵی ٩٧٩، کوڕەکەی بەدری کوڕی حەسەنوەیە بوو بە فەرمانڕەوا و دەستکەوتی بەرچاوی بەدەستھێنا لەوانە سەپاندنی ڕێکخستن، پەرەپێدانی ئیدارەیەکی دارایی بەھێز، دروستکردنی ڕێگاوبان و بازاڕ لە چیاکاندا، دابینکردنی سەلامەتی حاجیان کە بە ناوچەکەیدا تێدەپەڕین و لێدانی دراو.[٣] وەک باوکی، بەردەوام بوو لە دڵسۆزیی بۆ بوەیھییەکان.[٢]

زاھیر لە ساڵی ١٠١٤دا بوو بە جێنشینی بەدر کوڕی حەسەنوەیی نەوەکەی، بەڵام تەنھا بۆ ساڵێک دەسەڵاتی لەدەستدا چونکە لەلایەن شەمسوولدەولەی بوەیھی دەرکرا و کەمێک دوای ئەوە کوژرا.[٥] عەننازییەکان بەشێکی زۆری ناوچە ڕۆژاوایییەکانیان گرت و بوون بە جێنشینی ڕاستەوخۆیان. ناوچە ڕۆژھەڵاتییەکان لەلایەن بوەیھییەکانەوە گیران، لەکاتێکدا کاکۆیییەکان ناوچە باشوورییەکانیان گرت. ھەموو ئەو ناوچانەی پێشتر لەژێر دەستی حەسەنوەیییەکاندا بوون لە کۆتاییدا لەلایەن توغرەڵی یەکەمەوە گیران.[٦]

قەڵای سەرمەج لەلایەن حەسەنوەیییەکانەوە دروست کراوە.[٦]

فەرمانڕەواکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Kennedy، Hugh (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). The Prophet and the Age of the Caliphates: The Islamic Near East from the Sixth to the Eleventh Century (بە ئینگلیزی). Routledge. ژپنک ٩٧٨-١-٣١٧-٣٧٦٣٩-٢.
  2. 1 2 Bosworth 1996، لاپەڕە 158.
  3. 1 2 Gunter (2010)، لاپەڕە 117.
  4. Vanly (1976)، لاپەڕە 353.
  5. 1 2 Lane-Poole (1894)، لاپەڕە 138.
  6. 1 2 3 Azkai (2017).