لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێربێیت بۆ دەروازەی

|
زایەندێتیی مرۆڤ یان سێکشواڵیتیی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Human sexuality) بریتییە لەو شێوازەی کە مرۆڤەکان لە ڕووی سێکسییەوە دەئەزموون یان خۆیان دەردەبڕن. ئەمەش ھەست و ڕەفتاری بایۆلۆژی، دەروونی، جەستەیی، ئیرۆتیک، سۆزداری، کۆمەڵایەتی، یان ڕۆحی دەگرێتەوە. چونکە زایەندێتیی مرۆڤ زاراوەیەکی بەربڵاوە و لە سەردەمی جیاوازدا کۆنتێکستە مێژوویییەکەی گۆڕاوە، پێناسەیەکی دیاریکراوی نییە. لایەنە بایۆلۆژی و فیزیکییەکانی زایەندێتی تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندییان بە ئەرکەکانی زاوزێی مرۆڤەوە ھەیە، لەوانەش خولی وەڵامدانەوەی سێکسیی مرۆڤ.
خواستی زایەندیی کەسێک بریتییە لە داڕێژەی مەیلی سێکسی بەرامبەر زایەندی پێچەوانەی خۆی یاخود ھاوزایەندی خۆی. لایەنە جەستەیی و سۆزدارییەکانی زایەندێتی بریتین لە پەیوەندی نێوان تاکەکان کە لە ڕێگەی ھەستی قووڵ یان دەرکەوتنی فیزیکیی ئەوین و متمانە و گرنگی پێدانەوە دەردەکەون. لایەنە کۆمەڵایەتییەکان مامەڵە لەگەڵ کاریگەرییەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەکەن لەسەر زایەندێتیی تاک، لەکاتێکدا ڕۆحانییەت پەیوەستە بە پەیوەندیی ڕۆحیی تاکەکانەوە لەگەڵ یەکتری. لایەنە چاندی، سیاسی، یاسایی، فەلسەفی، ئەخلاقی، و ئایینییەکانی ژیان کاریگەری لەسەر زایەندێتی دروست دەکەن، و بەپێچەوانەشەوە. (تەواوی وتار...)
[[پەڕگە:Boy with a Basket of Fruit-Caravaggio (1593).jpg|center|{{#if:{{{قەبارە}}}|400x400px|کوڕێک بە سەبەتەیەک میوەوە (١٥٩٣–٩٤) لەلایەن کاراڤادجۆ]]
کوڕێک بە سەبەتەیەک میوەوە (١٥٩٣–٩٤) نیگارێکە لەلایەن
کاراڤادجۆوە. مۆدێلەکە ھاوڕێ و خۆشەویستی بوو،
ماریۆ مینیتیی نیگارکێشی سیسیلی، نزیکەی ١٦ ساڵان دەبوو لەو کاتەدا. لە پلەیەکدا نیگارەکە وا کێشراوە تا توانای ڕاستی نیشاندانی ھونەرمەندەکە بسەلمێنێت، لە پێستی کوڕەکەوە بۆ چرچییەکانی پۆشاکەکەی بۆ چنینی سەبەتەکە. ھەرچۆنێک بێت تێڕوانینێکی نزیکتر دەریدەخات کە، لە نیگارێکی تری ئەودا لەو کاتەدا (
سەبەتەیەک میوە)، خۆخەکان پەڵەیان پێوەیە و گەڵاکان نەخۆشن، پێدەچێت بیروڕای ھونەرمەندەکە بێت لەسەر نزیکایەتیی جوانی و پووکانەوەی ژیان.
- ھاوڕەگەزخوازی لە سەروو ٥٠٠ جۆر ئاژەڵی نامرۆڤدا تۆمار کراوە
- پەسەند نەکردنی ئەو کەسانەی کە جیاڕەگەزخواز نین، وەک ھاوڕەگەزخوازان، لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە زیاتر لە وڵاتەکانی ئاسیا و ئەفریقا دەبیندرێت
- سەرۆک وەزیری کەنەدا، جەستن ترودۆ، چەندین جار بەشداری کردووە لە شانازیی ھاوڕەگەزخوازان و پشتگیری خۆی بۆ کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەربڕیوە
- لە یەکێتیی ئەورووپادا، جیاکاری لە ھەر جۆرێک لەسەر بنەمای خواستی ڕەگەزی یان شووناسی جێندەریی نایاساییە
- ھەتاکوو ئێستا ھیچ لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی زانستی نییە کە ئەوە ڕوونبکاتەوە کە دەکرێت خواستی ڕەگەزی کەسێک بگۆڕدرێت
- تیم کووک، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەپڵ، ھاوڕەگەزخوازە
- جێندەر دیسفۆریا، کە یەکنەگرتنەوەی جێندەر و ڕەگەزە، دەبێتە ھۆی بوونی کەسانی کاریگەر بە ترانسجێندەر
- زاناکان پێیان وایە ھاوڕەگەزخوازی بە تەواوەتی سروشتییە
- دەروونناسی یەکێک بووە لە یەکەمین ئەو زانستانەی کە بە شێوەیەکی تایبەت و جیا لە ھاوڕەگەزخوازی کۆڵیوەتەوە
- با ھاوڕەگەزخوازانی مێینە دەوترێت لێزبیەن
چاندی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە